کۆمەڵێک پزیشکی هیندی لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ جاری دووهەم کەمپێنێکی خێرخوازیی چارەسەرکردنی نەخۆشی بەڕێوەدەبەن.
ئەم کەمپەینە تایبەتە بە نەخۆشانی کەمدەرامەت و بریندارانی شەڕی داعش کە بێ بەرانبەر لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕەوە پشکنین و چارەسەر وەردەگرن.
لەم کەمپەینەدا ئەم دکتۆر لەم پسپۆڕیانە چارەسەر پێشکەشی نەخۆشان دەکەن:
١- نەخۆشییەکانی دڵ- گەورەساڵان
٢- نەخۆشییەکانی دڵ- منداڵان
٣- نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی خوێن
٤- بڕبڕەی پشت
٥- جومگەکان
٦-گورچیلە و میزەڕۆ
٧- نەشتەرگەری جوانکاری بۆ پەککەوتوانی شەڕی داعش
٨- ددان
نەخۆشەکان دەتوانن بۆ ناونووس کردن لە رێکەوتی ٧/٣/٢٠١٩ هەتاکوو ٩/٣/٢٠١٩ لە کاتژمێر ٩ی بەیانی هەتاکوو ٣ی پاش نیوەڕۆ سەردانی ئۆفیسی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکەن لە هەولێر.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 07502381111
تێبینی: ناونووسی تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە باری ئابووریان باش نیە و لە رێگەی لیژنەیەکەی تایبەتەوە باری ئابووری کاندیدەکان یەکلایی دەکرێتەوە.