لە رۆژی چوارەشەممە رێكەوتی 6/3/2019 شاندێكی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ بە سەرۆكایەتی زیا بوترس بەمەبەستی پێشکەش کردنی رێزلێنان، سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازی بارزانییان کرد و لە لایەن بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازییان لێ کرا.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرزنرخاند و گوتی: “دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوچەیەكەكە بە دەست ناكۆكی و كێشە و ئاوارەیی و پەنابەرییەوە دەناڵێنێت، ودەزگا بەدەم هەموو ئەو کەسانەوە دەڕوات كە پێویستیان بە یارمەتیە بەبێ جیاوازی یان جیاكردنەوە بۆیە ئەو شایەنی ئەوەیە رێزلێنانی دەستەی مافی مرۆڤی پێ بدرێت كە پێشكەش بە لایەنە چالاکەکان دەكرێت لە بواری چالاكی لە پارێزگاری كردن لە مافی مرۆڤ.”
بەرێز موسا ئەحمەد ئاماژەی بە رۆڵی کاریگەری دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ کرد بەتایبەتی لە كاتی ئاوارەبوونی ئێزیدیەكان و كریستیانەكان لە ساڵی 2014 و دەستەکە رۆڵی هەبووە لە كەمكردنەوەی ئازاریان و باشتر کردنی بارودۆخیان.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارسی لەو كێشە و بەربەستانە كرد كە دەزگا و رێكخراوە نێودەوڵەتییە خێرخوازییەکان دووچاری دەبنەوە لە کاتی ئەنجامدانی كارەكانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
لە لایەن سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤەوە رێزلێنانن پێشکەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا بە هۆی ئەو خزمەت و چالاکییانەی پێشکەشی بە مرۆڤ دەکرێت و رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پاراستنی بەهاکانی مرۆڤدا.