دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری کۆنفراسی ئاشتی لە لەندەن دەکات

لەسەر بانگیشتی کۆمەڵگە و دامەزراوەی ئەحمەدییە، بەڕێز ئاوات مستەفا نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ئاشتی لە لەندەن کرد.

کۆنفڕانسی ئاشتی لە رێکەوتی ٩ی مانگی ٣ی هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاوی ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا، وەزیر و پاریزگارەکانی باشوری بەریتانیا، نوێنەری ١٣ وڵات و چەندین کەسایەتی گەورەی کەنیسە و سەنیگول و کەسایەتیە باڵاکانی ئاینی هیندۆس و سیخ و بوزیەکان و زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی دامەزراوەی ئەحمەدییە و چەندین میوانی دیکە بەڕێوەچوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا تیشک خرایە سەر پێداویستی بەپەلە بۆ ئاشتی لە هەموو جیهاندا.

لە وتاری کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا بەخیرهاتنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا و لە وتاری بەڕێز خەلیفە غوڵام ئەحمەد سەرۆکی دامەزراوەی ئەحمەدییە لە جیهان، ئاماژە بە مافەکانی کورد لە روژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

دەزگای خیرخوازیی بارزانی پەیوەندی باش و پتەوی لەگەل ریکخراوە جیهانییەکان لەسەر بنەمای کاری مرۆیی و باوەڕ بوون بە مافەکانی یەکتر هەیە و هەوڵیش دەدات داواکاری و مەینەتەکانی خەڵکی کوردستان باشتر بە جیهان بناسێنێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest