رێکەوتی ٢٦/٧/٢٠٢٠ بە مەبەستی پێشوازیی کردن لە جەژنی قوربانی پیرۆز، هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی لای چەپی موسڵ بەڕێوەچوو. تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێکهاتوو لە ١٥٠ کارمەند و خۆبەخش لەم هەڵمەتەدا بەشداری کرد.
ئەم چالاکییە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و رێگای ئەسەدی و گەڕەکەکانی فەیسەڵییە و پردی ئەلعەتیق و دەرکزلیە بە هاوکاری شارەوانی موسڵ خاوێن دەکرێنەوە..