دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئێڵ دی ئێس هاوکاری خۆراکی ١٠ هەزار خێزان دەکەن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای ئێل دی ئێسی ئەمریکی پڕۆژەی هاوکاریکردنی ١٠ هەزار خێزان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای موسڵ و کەرکووک و دیالە بەڕێوەدەبەن.

لەم پڕۆژەیەدا پارسێلی خۆراکی خۆراکی پێشکەشی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەکرێت کە بە هۆی بڵاوبەونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیانیان بەرکەوتووە و قەدەغەی هاتووچۆ کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان درووست کردووە، خێزانەکان لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، موسڵ، دهۆک و دیالە) و ئیدارەی گەرمیان سودمەند دەبن.

هاوکارییەکان لە رێگەی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە ماڵ بە ماڵ پێشکەش بە خێزانەکان دەکرێت و کۆیگشتی ١٠ هەزار خێزان لەم پڕۆژەیە سودمەند دەبن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا پڕۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبردووە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest