دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوکاریکردنی خۆراکی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە سەردەمی کۆڕۆنادا، لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاری پێشکەشی خێزانەکان کردووە.
لە دەڤەری ئامێدی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ماڵ بە ماڵ هاوکاری خۆراکییان گەیاندووەتە ئەو خێزانانەی کە بەهۆی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە زیانمەند بوون و لەو پڕۆژەیەدا ٢٧١٩٧ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت سودمەند بوون.
هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەڤەری ئامێدی بەم شێوەیە دابەش دەبێت بەسەر ناوچە جیاوازەکاندا (٢٧٠٠ خێزان لە کۆمەڵگای سیری، ٦٥١٢ خێزان لە شیلادزێ، ٤٩٧٠ خێزان لە شارەدێی دێرەلوک، ٢٤١٥ خێزان لە شاری ئامێدی و گوندەکانی دەوروبەری، ٥٦٦٥ خێزان لە شارەدێی سەرسنگ و قدش، ٦٥٠ خێزان لە کەمپی داودی، ١٣٨٥ خێزان لە شارەدێی چەمانکێ، ١٣٨٢ خێزان لە شارەدێی بامەڕنێ و ١٥١٨ خێزان لە کانی ماسی) کە کۆی گشتی سودمەندبووان لەم پڕۆژەیەدا دەکاتە ٢٧١٩٧ خێزان.