هاوکاری خۆراکی گەیەندرایە کەمپی لەیلان ١ لە کەرکووک

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی هاوکاری خۆراکی و پارسێلی تەندرووستیان گەیاندە ١٤ خێزانی کەرەنتینەکراو لە کەمپی لەیلان یەکی تایبەت بە ئاوارە عێراقییەکان لە پارێزگای کەرکووک.

رێکەوتی ١٨/٨/٢٠٢٠ بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کەمپی لەیلان ١ی ئاوارەکان لە پارێزگای کەرکووک، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لەسەر داوای رەسمی رێکخراوی WFP هاوکاری خۆراکیی و تەندرووستییان گەیاندە ١٤ خێزان کە لەو کەمپەدا کەرەنتینە کراون.

ئەم چالاکییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی بلوماونت کە ئیدارەی کەمپی لەلیلان ١ لە ئەستۆیە بەڕێوەچوو.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە