پڕۆژەی دروستکردنی پەلی دەستکرد بۆ ٥١ کەس

بەهۆی دواین رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە و شەڕ و ئاڵۆزییەکان، بەشێکی بەرچاوی هاوڵاتییان تووشی نەهامەتی هاتن و لە تەقینەوە و کارەساتەکاندا بەشێک لە ئەندامانی سەرەکی جەستەی خۆیان لە دەست داوە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمەڵەی فریاگوزاری کوێتی پڕۆژەیەک بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانە بەڕێوەدەبەن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی فیراگوزاری کوێتی پڕۆژەی دروستکردنی پەلی دەستکردنی بۆ ٥١ خاوەنپێداویستی تایبەت بەڕێوەبرد، لەم پڕۆژەیەدا پێی دەستکرد بۆ سودمەندبووان درووستکرایەوە.

رێکەوتی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سودمەندبووانی پڕۆژەی درووستکردنەوەی پەلی دەستکرد و نوێنەر و کەسیاتییە حکومییەکان، کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە راگەیەندرا.

بەڕێز موسا ئەحمەد لە مەراسیمەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئامادەیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی زیاتری خاوەنپێداویستییانی تایبەت.

لەم پڕۆژەیەدا ٥١ خاوەنپێداویستی تایبەت سودمەند بوون کە هەریەکەیان بە هۆکار گەلی جیاواز پێیان لە دەست داوە و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمەڵەی فریاگوزاری کوێتییەوە پەلی دەستکردیان بۆ درووستکرایەوە.

سودمەندان لەم پڕۆژەیە لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ پێکهاتبوون کە تیایاندا ٤٤ نێر و ٧ مێ هەبوون، بۆ هەریەک لە بەشداربووان بۆ ماوەی ٤ رۆژ خولێکی راهێنان و چارەسەری سروشتی بەڕێوەچوو.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest