دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەنگاوێک لە بەدەست هێنانی بڕوانامەی ئایزۆ نزیک دەبێتەوە

لە چوار چێوەی هەوڵەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بە نێودەوڵەتی بوون و رێکخستنی کارەکانی لە چوارچێوەی ستانداردەکانی ئایزۆدا، بە هاوکاری کۆمپانیای (SEIR)ی سەربە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، دوو خولی راهێنان بۆ کارمەندان بەڕێوەچوو.

ئەم پڕۆژەیە لە قۆناغی دووەمی دایە و لە ماوەی شەش مانگدا ٢ راهێنان بۆ کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەچووە، کە تیایدا بڕوانامەی پێویست پێشکەشی کارمەندەکان کراوە.

لە کۆڕسەکاندا کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی راهێنانیان وەرگرت لەسەر ئامادەکردنی کواڵێتی بەڕێوەبردنی سیستەمی پەڕاوەکان لەگەڵ نیشاندان و روونکردنەوەی پێداویستییەکانی کوالێتی بەڕێوەبردن بەپێی ستانداری ئایزۆ (ISO 9001:2015)

ئامانجی دەزگای خێرخوازیی بە كوالیتی كردنی كارەكانیەتی لە چوارچێوەی سیستەمێکی شەفافی نێودەوڵەتی و زیاتر خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest