قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەی چاودێری ئازیزان_ کوردستان بەڕێوەدەچێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری خاوەنکار و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەشێکی دیکەی هاوکاری بەسەر ئازیزانی کوردستاندا دابەش دەکات.

لە سەرتاسەری کوردستاندا 4377 ئازیز (منداڵی بێباوک) هاوکاری چوارمانگیان پێشکەش دەکرێت کە بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە: (لە پارێزگای هەولێر 1202 ئازیز، پارێزگای دهۆک 808 ئازیز، پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 1019 ئازیز، پارێزگای کەرکووک 791 ئازیز و سنوری ئیدارەی گەرمیان 557 ئازیز) تیایدا سوودمەند دەبن و هەر ئازیزێک پڕی 200 دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت.

لە پرۆژەکەدا هاوکاری چوارمانگی ئازیزان دابەش دەکرێت کە کۆی گشتی بودجەکە دەکاتە 875،400 دۆلاری ئەمریکی.

پڕۆژەی چاودێری ئازیزان بە یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ فراوان و به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی داده‌نرێت، كه‌ ئامانجێتی خزمه‌ت به‌ منداڵانی بێ باوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكات. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا منداڵانی بێ باوك به‌پێی فۆرمێكی گشتگیر ناونووس ده‌كرێن كه‌ سه‌رجه‌م رێنمایی و هۆكاره‌كانی خۆتۆماركردنی تێدا ده‌ستنیشانكراوه‌.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest