هەلیکار بۆ تازە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی بەمەبەستی پەیداکردنی ئەزموونی کار لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەند هەلیکارێک بۆ قوتابیانی تازە دەرچوو لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و گەنجانی بێ کار رادەگەیەنن.

ئەم هەلیکارانە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبن بە موچەی مانگانەی ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقی و مەبەست لێی پەیداکردنی ئەزموونی کارکردنە بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری لە پڕۆژەکەدا دەکەن.

جێگای ئاماژەیە ئەم پڕۆژەیە بە سپۆنسەری رێکخراوی جی ئای زێدی ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت.

ئەو هەلیکارانەی کە لەم پڕۆژەیەدا بەردەست دەبن بۆ بەشداربووان بریتین لە: Community Mobilizer (Harsham Camp) ،Community Mobilizer (Debaga Camp) ،Community Mobilizer (Bahrka Camp) ، Field Monitor (Darshakran Camp)  ،Field Monitor (Gawrgosg Camp) ،Field Monitor (Qushtapa Camp)

بۆ بەشداریکردن لەم پڕۆژەیەدا سی ڤی خۆت بە شێوەی فایلی پی دی ئێف بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرە:

youth@ir-iraq.org

رێکەوتی ٢١/٥/٢٠١٩ دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی سیڤی

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest