دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی ICFM ئامێری پزیشکی و پێداویستی تەندرووستیان پێشکەش بە تەندرووستی پارێزگای دهۆک کرد.
رێکەوتی ٨/٥/٢٠١٩ بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان، ١٢ ئامێری پزیشکی بۆ شۆردنی کولیە و چەندین ئامێر و پێداویستی دیکەی تەندرووستی پێشکەشی تەندرووستی دهۆک کران.
پێداویستییەکان لەلایەن رێکخراوی ICFM و لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابین کرابوون و بەمەبەستی خزمەتکردنی نەخۆشان لە کوردستان لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای دهۆکدا سودیان لێوەردەگیردرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هاوکاری سێکتەری تەندرووستی لە هەرێمی کوردستاندا کردووە و بووەتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان نەخۆشخانەکانی کوردستان و رێکخراوە هاریکاربەخشەکان.
