ئامانجی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە وەرگێڕان و چاپکردنی رێبەرینامەی سفێر:
بە دیسپلینکردنی کاری مرۆیی و بەرزکردنەوەی کوالێتی کاری مرۆیی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاستی جیهانی بەپێی رێسا و یاسا جیهانییەکان.
کورتەیەک لەسەر پرۆژەی سفێر:
پرۆژەی سفێر دەستپێشخەرییەکی گرنگ بوو لەلایەن کۆمەڵێک رێکخراوی مرۆیییەوە بە ئامانجی رەچاوکردنی چۆنایەتی و بەرپرسیارێتی کاری مرۆیی لە کاتی بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و زیانلێكەوتووانی کارەساتەکان و جەنگەکان.
ئەم پرۆژەیە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن چەند رێکخراوێکی مرۆیی و ناحکومی و هەردوو بزووتنەوەی جیهانیی خاجی سوور و مانگی سوور پێکهێنرا، ئامانج لەم پرۆژەیە پەرەپێدانی کارەنیان و بەرپرسیارێتیان بوو لە کاتی بەهاناوەچووندا.
فەلسەفەی سفێر لە سەر دوو باوەڕی بنچینەیی دامەزراوە:
یەکەمیان: هەموو زیانلێکەوتووانی کارەسات و ناکۆکییەکان مافی ژیانێکی شکۆمەندانەیان هەیە هەر لە بەر ئەوەشە مافی کۆمەککردنیان هەیە. دووەمیان: هەموو هەنگاوێکی گونجاو دەبێت بگیرێت بەر بۆ لابردنی ئەو نەهامەی و ناسۆر مرۆییەی کە لە ئەنجامی کارەساتدا سەریان هەڵداوە.
پرۆژەی سفێر دواتر خرایە قاڵبی پەیماننامەیەکی مرۆیی و کۆمەڵێک پێوەری دیاری کرد کە دەبێت لەیەنی کەم رەچاو بکرێن لە سێکتەرە سەرەکییەکانی پاراستنی ژیان و بەهاناوەچووندا.
پرۆژەکە باس لەو مەرجانە دەکات کە پێویستە رەچاو بکرێن لە هەر بەدەنگەوەچوونێکی مرۆییانەدا بۆ رزگارکردنی زیانلێکەوتووان و یارمەتیدانیان بۆ چاکبوونەوە لە رەوشێکی جێگیردا بەشێوەیەکی شکۆمەندانە.
مافی لەبەر گرتنەوە:
ئەم وەرگێڕانه كوردییەی پرۆژهی سفێر پرۆژەیەكه به سەرپەرشتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجامدراوه. هیچ كەس و لایەنێك مافی نییه به بێ مۆڵەتی دەزگا چاپی بكاتەوه.
سوپاس و پێزانین:
سوپاسی هەموو ئەو كەسانه دەكەین كه به جۆرێك له جۆرەكان هاوكاربوون له وەرگێڕان و پێداچوونەوه و چاپكردنی ئەم كتێبه.
- تاقي كردنةوةي يةك
- تاقي كردنةوةي دوو
ئەپڕێڵی ٢٠١٨ هەولێر، هەرێمی کوردستان-عێراق