پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی جلوبه‌رگی زستانه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNICEF به‌پێی گرێبه‌ستێكی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا، له‌كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له سنووری پارێزگای دهۆك به دوو قۆناغ جێبه‌جێ كراوه. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه خۆی له دابینكردنی جلوبه‌رگی زستانه ده‌بینێته‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان له‌سه‌رما و هه‌روه‌ها هاوكاریكردنیان بۆ خۆپاراستنیان له تووش بوون به نه‌خۆشییه‌كان. ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ درێژه‌ی كێشاوه‌و تیایدا (14000) خێزان كه ده‌كاته (70000) منداڵ هاوكاریكراون و گوژمه‌ی پرۆژه‌كه بریتی بووه له (927998$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له رێككه‌وتی 1/2/2018 تاكو 31/3/2018) جێبه‌جێكراوه.
له قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌كه‌دا كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌رێككه‌وتی (12/12/2017 تاكو 12/2/2018) بووه‌و تیایدا (11000) خێزان كه تیایدا (36822) منداڵ سوودمه‌ندكراون و گوژمه‌ی پرۆژه‌كه بریتی بووه له (76225$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.