پرۆژه‌ی ئاوی پاك بۆ به‌سرا

یه‌كێكی تر له‌و پرۆژانه‌ی كه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌ی فریاگوزاری خێرا پێشكه‌شی لێقه‌وماوانی ده‌كات، پرۆژه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌بووه‌ بۆ دانیشتوانی شاری به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق، كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ تووشی گرفتی ته‌ندروستی و به‌دخۆراكی بوونه‌وه‌. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چوارچێوه‌ی سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆو پاككه‌ره‌وه‌دا سێتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ كرد.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌گوژمه‌ی (85601000) دیناری عێراقی بووه‌و تیایدا (100000) خێزان كه‌ ده‌كاته‌ (500000) كه‌س سوودمه‌ند بوون، هاوكات ده‌ستپێكی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ له‌ رێككه‌وتی (28/8/2018 تاكو 31/8/2018) بووه‌.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە