ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرنگی تایبه‌ت به قوتابیان ده‌دات، له‌چوارچێوه‌ی سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا به‌رده‌وام هاوكاری جۆراوجۆر پێشكه‌شی قوتابیان ده‌كات، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، كه تیایدا (46976) قوتابی سوودمه‌ند ده‌بن و تێچووی پرۆژه‌كه بریتی بووه له (352320$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له‌رێككه‌وتی (1/1/2018 تاكو 31/12/2018) به‌ڕێوه چووه، له‌م پرۆژه‌یه‌دا هاوكاری خۆراكی و ته‌ندروستی پێشكه‌ش به قوتابیانی زانكۆ له به‌شه ناوخۆییه‌كانی كوردستان دابه‌ش كراوه.
