خۆراك به كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ژیان داده‌نرێت، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گرنگی به‌م سێكته‌ره داوه، كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه جۆراوجۆره‌كانی خۆراك ده‌بینێته‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی پارسێلێكدا پێشكه‌شیان ده‌كرێت. له‌پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مانگی سووری ئیماراتی، ده‌وڵه‌تی كوێت، كۆمپانیاكانی كوردستان، له‌رێككه‌وتی (1/1/2018 تاكو 31/1/2018) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به خه‌ڵكی خۆجێی و ئاواره‌و په‌نابه‌ران و خێزانه گه‌ڕاوه‌كانی شاری نه‌ینه‌وا، پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر (10200) خێزاندا دابه‌شكردووه.
