پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی گۆشتی خێر

پرۆژه‌یه‌كی تری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ ساڵانه‌ له‌ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز و یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ئه‌نجامی ده‌دات، بریتییه‌ له‌ دابه‌شكردنی گۆشتی خێر بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌و په‌نابه‌رانیش له‌ناو كه‌مپه‌كاندا سوودمه‌ندكراون. له‌ڕێككه‌وتی (1/1//2018 تاكو 31/12/2018) به‌بڕی (81407000) دیناری عێراقی گۆشتی خێر به‌سه‌ر (5000) خێزان كه‌ ده‌كاته‌ (25645) كه‌سدا دابه‌شكراوه‌. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ خێرخوازان و خاوه‌نكارو كۆمپانیاكانی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانانه‌ی له‌نێو كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێن هاوكاری بكرێن، بۆیه‌ به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خێزان سوودمه‌ند ده‌كرێن.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest