هاوكاریكردنی خێزانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌شێكی گرنگی پرۆژه جۆراوجۆره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه، به‌تابیه‌تی له سێكته‌ری خۆراكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری پێشكه‌شی كه‌مده‌رامه‌تانی ناوخۆ كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكاری پێشكه‌شی ئاواره‌و په‌نابه‌رانیش كردووه، له‌و میانه‌شدا پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراكی له‌رێككه‌وتی (1/1/2018 تاكو 31/12/2018) به‌ڕێوه‌بردووه‌و ئامانج له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه بریتی بووه له هاوكاری خێزانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تانی ناوخۆی كوردستان بكرێت و له‌ڕووی دابینكردنی پارسێلی خۆراكه‌وه كه له چه‌ندین جۆر خۆراك پێكهاتووه سوودمه‌ند بكرێن، هه‌روه‌ها له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌رانیش به‌هه‌مانشێوه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا هاوكاریكراون.
