ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی خێرا بۆ لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی كاره‌ساته سرووشتیه‌كان به‌تایبه‌تی لافاو، به‌هاوكاری كۆمپانیاكانی كوردستان، به‌شی هاوكاریی و فریاگوزاری پێكهێناوه، له‌م به‌شه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هاوكاری و پێداویستی ده‌گه‌یه‌نێته دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه تووشی زیان بوونه‌ته‌وه، بۆ نموونه له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌نده‌لی له پارێزگای دیاله‌و قەزای شه‌رگات له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و هه‌روه‌ها هه‌ردوو كه‌مپی نه‌مرود و سه‌لامییه له پارێزگای نه‌ینه‌واو زیانلێكه‌وتووانی لافاو له شێخان و حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه تووشی كاره‌ساتی سروشتی بوونه‌ته‌وه، هاوكاری و پێداویستی ناوماڵه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له‌م پرۆژه‌یه‌دا له‌ساڵی (2018) توانراوه به‌جێبه‌جێكردنی (2700) خێزان كه ده‌كاته (13975) كه‌س سوودمه‌ند ببن و رێككه‌وتی پرۆژه‌كه له (18/8/2018 تاكو 31/12/2018) بووه و بڕی (165,595,000) دیناری عێراقی بۆ ته‌رخانكرابوو.