پرۆژه‌ی به‌هاناوه‌چوونی زیانلێكه‌وتووانی زه‌مین له‌رزه‌

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری ده‌زگای LDSC ی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكی و رێكخراوی PASS له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی خێرا بۆ لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی كاره‌ساته‌ سرووشتیه‌كان به‌تایبه‌تی زه‌مین له‌رزه‌، به‌شی هاوكاریی و فریاگوزاری پێكهێناوه‌، له‌م به‌شه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هاوكاری و پێداویستی ده‌گه‌یه‌نێته‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی زیان ده‌بنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌و زه‌مین له‌رزه‌یه‌ی كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی دا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان خێزان له‌ماڵ و حاڵیان په‌ڕاگه‌نده‌بوون و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كان ده‌ژیان هاوكاری و پێداویستی ناوماڵه‌یان پێشكه‌ش كردن.

له‌م پرۆژه‌یه‌دا له‌ساڵی (2018) توانراوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی (3300) خێزان كه‌ ده‌كاته‌ (16500) كه‌س سوودمه‌ند ببن و رێككه‌وتی پرۆژه‌كه‌ له‌ (16/1/2018 تاكو 9/2/2018) بووه و بڕی (100000$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌رخانكرابوو‌.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest