ئەم پرۆژەیە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمه‌ڵه‌ی فریاگوزاری كوێتی جێبەجێ دەكرێت كه تیایدا نۆژەنكردنه‌وه‌ی سێ قوتابخانە له‌گونده‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا لەخۆ دەگرێت كه بریتین لە: قوتابخانەی (تەل ئەلریم) و قوتابخانەی (غرابە جار الله) و قوتابخانەی (نصف تەل).
گرنگی ئەم پرۆژە له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه له‌سێكته‌ری په‌روه‌رده له لە ناوچە وێرانبووەكانی دوای شه‌ڕ. كه به‌هۆی وێرانبوونی قوتابخانه‌كان پرۆسه‌ی خوێندن له‌و ناوچانه راوه‌ستاوه و قوتابیان ناتوانن درێژه به خوێندنیان بكه‌ن. به‌جێبه‌جێكردنی ئەم پروژەیە واده‌كات به سەدان قوتابی بتوانن بەردەوامی بە خوێندنیان و له شوێنێكی ته‌ندروستدا بخوێنن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گشتی سێ قوتابخانه ئه‌نجام ده‌درێت، واتا دروستكردنه‌وه‌ی دیوار و سیسته‌می كاره‌باو و ئاو و دانانی خه‌زانی ئاو و دابینكردنی مۆبیلیات و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی خوێندن.
ئه‌م پرۆژە بۆ ماوه‌ی سێ مانگ جێبه‌جێ ده‌كرێت و بودجەی تەرخانكراو بریتییە لە (147,627)$ دولاری ئەمریكی.