پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی جانتاو پێداویستیه‌كانی خوێندن به یه‌كێك له كاریگه‌رترین پرۆژه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ده‌نرێت، له‌م پرۆژه‌یه‌دا هاوكاری قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌تی ناوخۆ و ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له پرۆسه‌ی خوێندن و هانده‌رێكی زۆر باشی كه‌مده‌رامه‌تان ده‌بێت له‌ڕووی دابینكردنی جانتاو په‌ڕاو و پێنووس و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خوێندن. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ساڵانه ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی سوودمه‌ند ببن. له‌ساڵی (2018) له رێككه‌وتی (1/1/2018 تاكو 31/5/2018) توانراوه هاوكاری (13500) قوتابی بكرێت.
