پرۆژه‌ی راكێشانی ئاوی خواردنه‌وه‌

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگایGIZ  ی ئه‌ڵمانی پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ گونده‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. پرۆژه‌كه‌ له‌ رێككه‌وتی 01/6/2018 ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ (30/10/2018) ته‌واوبووه‌، چالاكیه‌كانی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای دهۆك بووه‌ و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان سوودمه‌ندبوون كه‌ بریتی بوون له‌ ناوچه‌كانی سكرین 350 خێزان، مانگێش 70 خێزان، ئیمینك 700 خێزان و ره‌به‌نك 350 خێزانه‌،‌ به‌كۆی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا 1470 خێزان سوودمه‌ند ده‌بن لە هەموو شوێنەکان کە دەکاتە 7500 كه‌س. هه‌روه‌ها له‌م پرۆژه‌یه‌دا ده‌رفه‌ت دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت، گوژمه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتی بووه‌ له‌ (290369041$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له‌ كۆی گشتی پرۆژه‌كه‌دا (7500) كه‌س سوودمه‌ند ده‌بن.

هاوكات له‌ پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌دا كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگای GIZی ئه‌ڵمانی له‌سنووری پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌ چووه‌ تیایدا (390) خێزان كه‌ ده‌كاته‌ (2150) خێزان له‌ پرۆژه‌ی هه‌ڵكه‌ندن و راكێشانی بۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌و بیر لێدان سوودمه‌ندبوون، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ رێككه‌وتی 11/1/2018 تاكو 28/2/2018) به‌رده‌وام بووه‌و بڕی گوژمه‌ی (400005) یۆرۆی بۆ ته‌رخانكراوه‌. له‌م پرۆژه‌یه‌دا توانراوه‌ هه‌لی كار بۆ (266) كه‌س بڕه‌خسێنرێت كه‌ بۆماوه‌ی (45) رۆژ له‌ پرۆژه‌كه‌دا كاریان كردووه‌.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest