گرژی و ئاڵۆزییەكان لە شارەكانی سووریا زیاتر تەشەنەی كرد و بەھۆیەوە خەڵكی شارە نائارامەكان ناچاربوون شارەكانیان جێبھێڵن. شەپۆلی پەنابەربوون بەڕێژەیەكی چاوەڕواننەكراو زیادیكرد، ئەوانەی لە سوریاوە دەھاتنە سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان جگە لە خۆیان و ماڵ و منداڵیان ھیچ جۆرە خۆراك و جلوبەرگێكیان لەگەڵ خۆیان نەھێنابوو. ئەمەش ئەركی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوەكان و حكومەتی ھەرێمی كوردستانی زیاتر قورس كرد، كە سەرەڕای ئامادەكارییەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەنابەران، بەچەند شێوازێك و بەگرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی تایبەت بە ھاوكاریكردنیان توانرا وەڵامی ئەو شەپۆلە زۆرەی پەنابەران بدەنەوە.
نیشتەجەبوون: دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆڵێكی بەرچاوی گێڕا لە نیشتەجێ كردن و دابینكردنی پێداویستییەكانی ناوماڵ بۆ پەنابەران، رۆژانە تیمەكانی دەزگا لە ھەموو كەمپەكان (رایەخ، ئیسفەنج، سێتی چێشت لێنان، تەباخ، فێنك كەرەوە و …ھتد) بەسەر خێزانەكان دابەش دەكرد.
ھەڵدانی چادرەكان: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپە تازە دامەزراوەكان لەرێگای تیمەكانییەوە چادر و پێداویستی پەناگەی بەسەر خێزانەكان دابەش دەكرد، لە پرۆژەیەك لەگەڵ رێكخراوی شەلتەر بۆكس 250 چادری بۆ گەنجانی تەنیا (زگورد) لەكەمپی قوشتەپە ھەڵدا.