کردنەوەی خانەی بەساڵاچووانی نوور لە هەولێر

رێککەوتی ٢/٧/٢٠١١ لە مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر، رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی بۆڕدی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و کۆمپانیاکانی کوردستان، بنکەی بەساڵاچووانی نووری کردەوە کە پێکهاتبوو لە خانەی بەساڵاچووان و خانەی بەساڵاچووانی پەککەوتە.
لە سەرەتای کردنەوەی بنکەی نووردا رێزدار (مەسروور بارزانی) وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد کە بەشانازییەوە ئەو دەزگایە توانیویەتی لە خزمەتێکی بەرچاو بە هەموو چین و توێژەکان بکات.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest