مو‌سا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندی یاوەری، لە ڕێكەوتی ٤/١١/٢٠٢٥ لە دووەم كۆبوونەوەی لووتكەی سەرانی جیهان بۆ پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی(سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان) بەشدارییان كرد كە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی چەندین وڵات و ئەمیری قەتەر لەو كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە بەشدارن.
شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێ ڕۆژی داهاتووی کۆنفڕانسەکە، بەشداری لە چەندین دیدار و پانێلی گرنگ دەكات و دیداری لەگەڵ چەندین لایەن و كەسایەتیی لە بواری هاریكاریی مرۆیی دەبێت.
لووتکەی جیهانی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی -نەتەوە یەکگرتووەکان، كار بۆ ئەوە دەكات كە هەموو ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDG) پابەند بن و کاری بۆ بکەن.
له كۆبوونەوەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٦ی ئەنجومەنی كارگێڕی و هەماهەنگیی نەتەوە یەكگرتووەكان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەك ئەندامی ڕاوێژكاری له ئەنجومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتیی(ECOSOC) قبووڵ كرا.
كارنامەی درەوشاوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری هاریكاریی مرۆیی، وای كردووە، لە لایەنی چەندین ناوەندی نێودەوڵەتییەوە بۆ كۆنفڕانسەكانی جیهانییان بانگهێشت بكرێت.
لووتکەی جیهانی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی -نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دووەم كۆبوونەوەیدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداریكردن لەو كۆبوونەوە گرینگە بانگهێشت كردووە.
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDG)، بانگەوازێکی نیشتمانیین بۆ کارکردن لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی ژینگە و کەشوهەوای گۆی زەوی و هەروەها بۆ دڵنیابوونیش لەوەی کە دانیشتووان لە هەموو شوێنێک لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەندن. ئەمانە ئەو ئامانجانەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان کاریان لەسەر دەکات كە ١٧ ئامانجن:
١. قه‌ڵاچۆكردنى هه‌ژارى
٢. قه‌ڵاچۆكردنى ته‌واوى برسييه‌تى
٣. ته‌ندروستيى باش و خۆشگوزه‌رانى
٤. په‌روه‌رده‌ى باش
٥. يه‌كسانيى له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا
٦. ئاوى خاوێن و پاكوخاوێنى ته‌ندروست
٧ . وزه‌يه‌كى پاك به نرخێكى گونجاو
٨ . كارى شايسته و گه‌شه‌ى ئابوورى
٩ . پيشه‌سازى و داهێنان و ژێرخان
١٠. كه‌مكردنى نايه‌كسانى
١١. شار و كۆمه‌ڵگە درێژخايه‌نه‌كان
١٢. به‌كاربردن و به‌رهه‌مهێنانى به‌رپرسانه
١٣. كار بۆ كه‌شوهه‌وا
١٤. ژيان له ژێر ئاودا
١٥. ژيان له وشكانيدا
١٦. ئاشتى و دادوه‌رى و داموده‌زگاى به‌هێز
١٧. هاوبه‌شكارى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌كان
ئا: سالار بابەشێخ









