رێکەوتی ٣٠/٨/٢٠٢٠ بەڕێز مارجن کۆبیاک سەفیری وڵاتی پۆڵەندا لە عێراق، سەردانی بارەگای سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و لەلایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگاوە پێشوازیی لێکرا.
مەبەست لەم سەردانە پەرە پێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا و درووستکردنی پەیوەندییەکی باشتر لە راستای ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوە پۆڵەندییەکان بوو.
بەڕێز مارجن کۆبیاک کارە خێرخوازیی و مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان دەزگا و رێکخراوە پۆڵەندییەکاندا هەبێت. بەڕێز موسا ئەحمەد پاڵپشتی و هەماهەنگی رێکخراوە پۆڵەندییەکانی لە کاری مرۆییدا لە هەرێمی کوردستان بە گرنگەوە وەسف کرد و دڵنیای کاری هاوبەش و خزمەتکردنی زیاتری بە لایەنی میوان دا.