گەیشتنی تیمی دەزگا بۆ سەر چیای شنگال دوای کرانەوەی رێگا- ٢٠١٤

پاش کرانەوەی رێگای وشکانی بۆ سەر چیای شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەمتر لە بیست کاتژمێر بە شەش قۆناغ لە رێگەی وشکانییەوە نزیکەی ٣٢٠ تۆن لە خۆراک و پێداویستی ناوماڵە و شیری منداڵان و خێوەت و مافوور و دۆشەک و بەتانی و جلوبەرگی منداڵان و ئافرەتان و تەباخ و ئارد و سووەتەمەنی و …هتدی گەیاندۆتە ئاوارەکانی سەر چیای شنگال و مەزارگەی شێخ شەرەفەدین و دابەشی کرد بەسەر ئەو خێزانانەی کە نزیکەی ٥ مانگ گیریان خواردبوو و لە بارودۆخێکی خراپی ژیاندابوون.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest