کاروانێکی هاوکاری لۆجیستیکی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دەگاتە کوردستان

بە مەبەستی تاوتوێ کردنی رەوشی مرۆیی و بار و گوزەرانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، بەرێز ئاوات مستەفا باڵوێزی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەوروپا، لەگەڵ خاتوو گبریل فیشەر وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی ترویل لە نەمسا کۆبووەوە.

بەمەبەستی لێکتێگەیشتنی زیاتر باڵوێزی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا لەگەڵ نوێنەری حکومەتی ترویل و بەرپرسانی شاری بریسکین لە ئیتالیا کۆبووبووە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کاروانێکی هاوکاری لۆجیستیکی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بگاتە کوردستان.

باڵوێزی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دیدارێکی دیکەدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی هەرێمی ترویل کۆبووەوە و بەرێزیان پاڵپشتی حکوومەتەکەیانی بۆ پرۆژە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دووپات کردەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest