شاندێکی باڵای کوێتی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یان کرد

کۆمەڵەی فریاکەوتنی کوێتی و کۆنسوڵی وڵاتی کوێت بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر، سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یان کرد و لەلایەن سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشوازییان لێکرا.

ئەمڕۆ رێکەوتی ٧/٤/٢٠١٩ بەڕێزان (ئەندازیار جەمال عەبدولخالیق ئەلنوری سەرۆکی کۆمەڵەی فریاکەوتنی کوێتی و د. عومەر ئەلکەندەری کۆنسوڵی وڵاتی کوێت لە هەولێر) سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یان کرد و لەلایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزان‌یەوە پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا باس لە دواین سەردانی مەیدانی شاندی کوێتی کرا بۆ نۆرینگە پزیشکییەکانی حەسەنشام و خازر کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە سپۆنسەری دەکرێن. بەمەبەستی باشترکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا ئاوڕ لەو کار و پڕۆژانە درایەوە کەلە رابردوودا پێکەوە ئەنجامیان داوە و پلانی کار و پڕۆژەی داهاتووی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وڵاتی کوێت تاوتوێکرا.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری کۆمەڵەی فریاکەوتنی کوێتی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانە زیانلێکەوتووەکان جێبەجێ دەکات.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest