دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەیە بە هانای زیانلێکەوتووانی لافاوی ئێرانەوە بچێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە راگەیەندراوێکدا  رایگەیاند کە ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک بە هانای زیانلێکەوتووانی کارەساتە سرووشتییەکانی شارەکانی ئێرانەوە بچێت و داوا دەکات لایەن و  بەرپرسانی فەرمی دەوڵەتی جمهوری ئیسلامی ئێران رێگە بدەن کە هاوکارییەکان بگەیەننە زیانلێکەوتووان.

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمشێوەیە

به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین هاوكاری لێقه‌وماوانی كاره‌ساته‌ سرووشتیه‌كانی شاره‌كانی ئێران بكه‌ین

پاش ئه‌و زریان و لافاوه‌ به‌هێزانه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ناوچه‌كه‌مانی گرتۆته‌وه‌و به‌و ‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ر ماڵ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری شارو گونده‌كان كه‌وت.

دەزگای خێرخوازی بارزانی وێڕای سەرەخۆشی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و قوربانیانی كاره‌ساته‌كان كه‌ له‌وڵاتی ئێران روویاندا، له‌هه‌مانكاتدا (شانبه‌شانی به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی كاره‌ساتی سرووشتی ناوخۆی كوردستان و عێراق) ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ یارمەتیدانی زیانلێكه‌وتووان ده‌رده‌بڕێت و داوا لە بەرپرسانی فەرمی دەوڵەتی ئێران ده‌كات ئاسانكاری ته‌واو بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری و یارمه‌تی به‌په‌له‌ بۆ زیانلێكه‌وتووان، كه‌ هه‌میشه‌ خه‌ڵكی ئێران له‌كاتی رووداو و كۆچڕه‌وه‌كاندا هاوكار و یارمه‌تیده‌ری زۆری لێقه‌وماوان بوون.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی

3/4/2019

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest