كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كارو چالاكییه‌ خێرخوازیی و مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ستایشكردنی كاروباره‌كانی ده‌زگا، به‌ڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق (UNHCR) سه‌ردانی ده‌زگا ده‌كات.

له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق (UNHCR) له‌لایه‌ن به‌ڕێز موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كارزان نوری به‌رپرسی پرۆگرام و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.

له‌دیداری نێوان هه‌ردوولادا تیشك خرایه‌ سه‌ر كاروباری تایبه‌ت به‌ هاوكاریكردنی په‌نابه‌رو ئاواره‌كان له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌ئكید له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوو رێكخراو كرا له‌پێناو فراوانتركردنی كارو چالاكییه‌كان و خزمه‌تكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان و هه‌روه‌ها بارودۆخی مرۆیی له‌ ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوانیان بوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق (UNHCR) له‌به‌رانبه‌ر كارو چالاكییه‌ خێرخوازیی و مرۆییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ پێشكه‌شی ئاواره‌و په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشكه‌شی ده‌كات، سوپاسنامه‌ی تایبه‌تیان پێشكه‌ش به‌ ده‌زگا كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest