دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (کرینی رافیعه / بەرزکەرەوە) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری کرینی بەرزکەرەوە / رافیعە بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
شوێن:پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی.
ناوی پڕۆژە: پرۆژەی کرینی (رافیعە / بەرزکەرەوە) بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی.
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر لە (17/8/2021 تا 18/8/2021) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی (22/8/2021 )دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:00ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری بازرگانی ئۆتۆمۆبێل بێت
- ناسنامەی کۆمپانیا (هویة تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- بڕیاری کارگێڕی (امر اداری).