نوێنەرایەتی ئاكرێی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی ANCF لە كەمپی مامڕەشان لە رێككەوتی 18/8/2021 لە سەنتەری گەنجان و خۆبەخشانی كەمپی (مامڕەشان) خولێكی فێربوونی كۆمپیوتەر و بەرنامەكانی بۆ 16 كەس كردەوە. ئەم خولە بۆ ماوەی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا لەلایەن مامۆستایانی پسپؤڕی بواری كۆمپیوتەر و بەرنامەكانەوە وانەكان بەشێوەی پراكتیكی و نەزەری دەخوێندرێن و لەكۆتایی خولەكەشدا بڕوانامەی تایبەت بە بەشداربووان دەبەخشرێت.
Previous slide
Next slide