دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی قوشتەپەی تایبەت بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، هەڵمەتی دابەشكردنی ماسكی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە دەبات.
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو خۆپارێزی پەنابەر و ئاوارەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەشەنە نەكردنی لەنێو خێوەتگەكاندا، ئیدارەی كەمپی قوشتەپەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا ماسكی خۆپارێزی بەسەر 6995 كەسی دانیشتووی كەمپەكەدا دابەشكرد.
