شاندێكی باڵای كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ئاوارەكان سەردانی كەمپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەكەن.
بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوش و گوزەرانی ئاوارەكانی عێراق كە لە ئێستادا لە بەشێك لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، شاندێكی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بە یاوەری UNHCR، و رێكخراوەكانی Swedo, IOM, Mercy Corps سەردانی كەمپی دیبەگەیان كرد و لە نزیكەوە لە كێشە و گرفتی ئاوارەكانیان كۆڵییەوەو تیشك خرایە سەر باشتركردنی بار و گوزەرانی ئاوارەكان و هاوكات پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆیان.
