لەچوارچێوەی پرۆژەی خاوەن پێداویستیانی تایبەت كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی جێبەجێی دەكەن، لە شاری سلێمانی چالاكییەكیان ئەنجامدا.
رێككەوتی 23/8/2021 لەدرێژەی دابەشكردنی پرۆژەی تایبەت بە دابینكردنی كەرەستە و پێداویستی بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی زیاتر لە پێنج ساڵە ئەنجامی دەدەن، لەو چوارچێوەیەدا و لە چالاكییەكدا لەشاری سلێمانی، دوای پێشكەشكردنی سیمینارێكی تایبەت بە چۆنێتی بەكارهێنانی ئامێرەكان و خۆپاراستن لێیان لەكاتی بەكارهێنانیاندا و پێشكەشكردنی نامیلكەیەكی تایبەت بەو بوارە، هاوكات كورسی جوڵاو (ویلچەیر)یان بەسەر 9 كەسایەتی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەشكرد.
![](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2024/12/Screenshot-2024-12-31-233035.png?resize=150%2C150&ssl=1)