هەلی کار -كارمەندی پڕۆگرامەكان (كارمەندی هاوكارییەكان)

ناونیشانی کارکردن: كارمەندی پڕۆگرامەكان (كارمەندی هاوكارییەكان)
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ٩٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٨   
ڕەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٤-٠٨-٢٠٢١
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٢٨ -٠٨-٢٠٢١

أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • سەرپەرشتیكردنی سەرجەم چالاكیەكانی دابەشكردن لە سنووری پارێزگای هەولێر.
  • سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەچوونی پڕۆگرام و پڕۆژەكان بە پێی پلان.
  • هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی باش بەڕێوەچوونی چالاكییەكان.
  • بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی خەرجی و كڕینی كەل و پەلی تایبەت بە پڕۆژەكان.
  • دۆزینەوە ڕێگای پێویست بۆ گەیشتن بەو كەسانەی كە پێویستیان بە هاوكاریی و یارمەتییە.
  • هەماهەنگییكردن لەگەڵ ئەولایەنانەی كە ئارەزووی پێشكەشكردنی هاوكاری دەكەن.
  • سەرپەرشتیكردنی داتا و زانیاری تایبەت بە پڕۆگرام و پڕۆژەكان و پاراستنی ئەرشیفی پڕۆژەكان.
  • ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
  • هەر ئەرك و بەرپرسیاریەتیەك كە بەڕێوەبەرەكەی پێی بسپێرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس بەلای کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی له سێ ساڵ كەمتر نەبێت له بواری كاركردن له رێكخراوه مرۆییەكان.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش).
  • کارامەیی سەرکردایەتی و توانای گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
  • پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (نایاب)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest