هەلی کار -تۆمارکەری زانیاری

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی سلێمانی-بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان.
مووچەی مانگانە: ٧٠٠،٠٠٠ – ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ١١
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٤-٠٨-٢٠٢١
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٣١-٠٨-٢٠٢١

أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • دروستکردنی داتابەیسی ئازیزان و بێ هاوژینان کە ناو و ناونیشان و شێوازی پەیوەندی کردنیان نیشان بدات و بە بەردەوامی ئەپدەیت بکرێتەوە و بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەری راستەوخۆی. 
  • هاوتاکردنی داتا و دۆکیومێنتەکان بە شێوەی کاغەزی(هارد کۆپی) و ئەلیکترۆنی(سۆفت کۆپی). 
  • دانانی کۆپی یەدەگ( احتیاط) بۆ گشت داتاکان بۆ پاراستنیان لە کاتی لەناوچوون . 
  • سیستەمی پاراستنی جیاواز بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی داتای تۆمارکراو.
  • پاراستنی  تۆماری ئازیزان و بێ هاوژینان بە نهێنی. 
  • سڕینەوەی فایلە دووبارەکان بۆ کەمکردنەوەی داتا و زانیاری دووبارە.
  • دڵنیایی لە بەکارهێنانی  ڕێگای ئاسان و خێرا بۆ گەڕان و گەیشتن بە داتاکان. 
  • چاپکردنی ڕاپۆرتە پێویستەکان بۆ کار. 
  • نوێکردنەوە و ئەپدەیت کردنەوەی رۆژانەی داتا تۆمارکراوەکان.
  • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بەلای کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی له دووساڵ كەمتر نەبێت.
  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش )
  • زمانی عربی بە ئاستی (زۆر باش)
  • راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان.
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
  • خێرایی لە تایپ کردن.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest