دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (خزمەتگوزاری گۆڕینی ڕۆن وفلتەری ئۆتۆمۆبیل) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری سێرڤسی ئۆتۆمۆبیل بۆ ئۆتۆمۆبیلەکانی سەرۆکایەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئۆتۆمۆبیلەکانی ئۆفیسی هەولێر.
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
ناوی پرۆژە: خزمەتگوزاری گۆڕینی ڕۆن و فلتەری ئۆتۆمۆبیل، باتری، فلچەی جام، بەنز.
هەرکۆمپانیایەک یان شوێنی خزمەتگوزاری ئۆتۆمۆبیل ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(14/6/2022 تا 16/6/2022) دەبێت.
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(19/6/2022) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو ئارەزوو مەندە لە دانیشتنی پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی لایەنی بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیا یان شوێنی خزمەتگوزاری بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوەی هەبێ.
•کۆمپانیا یان شوێنی خزمەتگوزاری دەبێ لەم بوارە کار بکات.
•تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).