لە رێکەوتی ٣/٦/٢٠٢٢ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەتی کرد کە سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشدار بوو،
لە م کۆبونەوەیەدا چەندین بالیۆزی ولاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری رێکخراو و ئاژانسەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری ئەم کۆبونەوە راوێژکارییە بوون.
ئاوات مستەفا نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئیکۆسۆک، دوو بابەتی ئاراستەی (فیرات حۆجا) سەرۆکی خولی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایش کرد، تایبەت بە رۆلی ئەنجومەنی ئاسایش لە رێگرتن یان کەمکردنەوەی دەست تێوەردانی وڵاتانی دەورووبەر لە کارووباری عێراق و کاریگەری سەرۆکایەتی ولاتانی تازە پێگەیشتوو لە سەرۆکایەتی کردنی ئەنجومەنی ئاسایش.
دیارە دەزگای خێرخوازیی بارزانی تاکە رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و خێرخوازیی بووە لەم کۆبونەوەیەدا بەشدار بوو. کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەگەل رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەندام لە ئیکۆسۆک وا بریارە مانگانە بەردەوام بێت ئەمەش لە پێناو رەخساندنی هەلە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاگاداری پرۆژە بریارو سیاسەتی کاری ئەنجومەنی ئاسایش بێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »