مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی قاوەخانەی ئافرەتان

دەزگای خێرخوازی بارزانی دانانی بەردی بناغەی قاوەخانەی ئافرەتانی راگەیاند

بەرێز مامۆستا ئیسماعیل بەرزنجی: دەزگای خێرخوازی بارزانی هەموو كات پالپشتمان بونە وهاوكاری خانەنشینانیان كردووە.

بەرێز ئومێد خۆشناو: نەبوونی جێگایەك لە باغی شار بۆ ئافرەتان هاندەر بوو بۆ كردنەوەی ئەو قاوەخانەیە.

بەرێز كوردستان موكریانی: خانەنشینانی ئافرەت دەیان ساڵیان لە تەمەنیان پێشكەش كردووە لە بوژاندنەوەی ئەم شارە.

بەرێز موسا ئەحمەد: گرینگی خزمەتكردنی هەولێری پایتەخت وهەولێری مرۆڤایەتی، هەولێرێك كە هەر كوردێك لە هەر شوێنێك بێت شانازی پێ دەكات بە ئەركی خۆمان دەزانین.

لە رێكەوتی 7/6/2022 لە مەراسیمێكی تایبەت، بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەرێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر وبەرێز (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی، وبەرێز (ئیسماعیل بەرزنجی) ئەندامی دامەزرێنەرانی سەنتەری خانەنشینان وبەرێز دكتۆرە (كوردستان موكریانی) وبەرپرسانی ئیداری لە هەولێر، بەردی بناغەی قاوەخانەی ئافرەتان داندرا، ئەم پرۆژەیە بەهای 98.000.000 دیناری عێراقی بۆ تەرخان كراوە وماوەی جێبەجێكردنی ساڵیك دەخایەنێت بۆ تەواوكردنی. لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە پارێزگاری هەولێر وسەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی ودكتۆرە كوردستان موكریانی ومامۆستا ئیسماعیل بەرزنجی وتاریان پێشكەش كرد.


سەرەتا بەرێز مامۆستا ئیسماعیل بەرزنجی وتارێكی پێشكەش كرد وگرینگی ئەم پرۆژەیەی خستەرو وباسی لە رۆلی دەزگای خێرخوازی بارزانی كرد لە دانانی بەردی بناغەی ئەم قاوەخانەیە، وئاماژەی بەوەدا كە بیرۆكەی ئەم پرۆژەیە دەگەرێتەوە بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر بەلام كەس جێبەجێی نەكردوە، وگوتی: دەزگای خێرخوزای بارزانی هاوكاری زوری خانەنشینانیان كردوەو ئەركی دروست كردنی ئەم قاوەخانەی لە ئەستۆی خۆی گرتۆتە، وسوپاسی هەریەك لە بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەرێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز ی كرد. وسوپاسی كۆمپانیای كاری كرد بۆ پالپشتنی باغی شار و نۆژەنكردنەوەی، وهیوای پالپشتی زیاتری خانەنشینان و ئەم پرۆژەیەی كرد.

دواتر بەرێز ئومێد خۆشناو وتارێكی پێشكەشكرد وسەرەتا بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كرد بە تایبەتی موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی. لە وتارەكەیدا ئاماژەی بە گرینگی ئەم پرۆژەیە كرد، ورۆلی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرز نرخاند لە جێبەجێكردنی وگوتی: ئێمە خۆشحالین ئەمرۆ لە هەولێر بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە دادەندرێت، و باسی لە گرینگی ئەم باغە كرد و ئەوانەی كە سەردانی دەكەن.. وباسی لەوەكرد كە هەر یەك لەم خانەنشینانە كە لە سەنتەری خانەنشینان كۆدەبنەوە چیرۆكێكی تایبەت بە خۆیان هەیە ودەیان سالیان لە تەمەنیان بەخشیوە بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا.
لە درێژەی وتارەكەیدا بەرێز پارێزگاری هەولێر پشتیوانی خۆیانی بۆ سەنتەری خانەنشیان دوپات كردەوە وگوتی: سەرەرای پالپشیكردنمان بۆ سەنتەری خانەنشینان بەلێنیان پێدەدەین بەردەوام لەگەلیان بین وهاوكار بین وهەرچی پێویست بكات لە خزمەتگوزاری بیگەیەنین بۆ ئەم شوێنە. بەرێزیان ئاماژەشیان دا بەوەی كە ژمارەی فەرمانبەرانی ئافرەت زیاترە لە پیاوان لە دام ودەزگاكانی حكومەت، بۆیە بوونی شوێنێكی لەم شێوەیە بە پێویستیەكی گرینگ دادەندرێت وهەروەكو پیاوان پێویستیان بە شوێنێكە بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش. لە كۆتاییدا بەرێزیان سوپاسێكی بێپایەنی دەزگای خێرخوازی بارزانی كرد بەرامبەر بە خستنە ئەستۆی ئەركی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە.

هەروەها بەرێز دكتۆرە كوردستان موكریانی وتەیەكی پێشكەش كرد وبەخێرهاتنی مێوانە بەرێزەكانی كرد وگوتی: بە ناوی خانەنشیانی هەولێر دەستخۆشی لە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە گرینگە دەكەم وبەتایبەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی و پارێزگای هەولێر و بەرێوەبەری باغی شار وئەوان بیریان لە ئێمە كردۆتەوە كە شوێنێكمان هەبێت لەم باغەدا بەشداری تێدا بكەین. وە بەرێزیان باسیان لەو خانەنشینە ئافرەتانە كرد كە دەیان سال ژیانیان تەرخان كردووە بۆ خزمەتی كۆمەڵگە. ولە درێژەی وتارەكەیدا باسی رۆلی ئافرەتی كرد بۆ خزمەتی كۆمەڵگە و پێشكەشكردنی دەیان پرۆژەی تر وئەم شوێنە دەبێتە جێگایەك بۆ دەردە دڵی ئافرەتان لە لای یەكتر.

هەروەها بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد وبەخێرهاتنی میوانانی كرد، وگوتی: ئەمرۆ خۆشحالین بە خزمەتكردنتان بە پرۆژەیكی جیاواز وبیرۆكەیەكی نوێ ودوور لە پرۆژەكانی تر كە خۆی لە خزمەتكردنی هەژاران وبەسەركردنەوەی خێزانی سەربەرزی شەهیدان وپێشوازیكردن لە ئاوارەو پەنابەران. دواتر باسی لە پرۆژەكە كرد و بیرۆكەكەی بەرز نرخاند كە لە رێگای پارێزگاری هەولێر هاتووە، وتەمەنای خواست بە پرۆژەی لەم شێوەیە لە خزمەتی هاولاتیان بن. وبەرێزیان ئاماژەیان بە شانازیكردن بە خزمەتكردنی شاری هەولێر كرد وگوتی: گرینگی خزمەتكردنی هەولێری پایتەخت وهەولێری مرۆڤایەتی، هەولێرێك كە هەر كوردێك لە هەر شوێنێك بێت شانازی پێ دەكات بە ئەركی خۆمان دەزانین.. لە لایەكی تریشەوە بەرێزیان باسیان لە گرینگی كۆكردنەوەی ئەو خانەنشینانە كرد لە شوێنێك كە هەریەكەیان ئەزمونێكی باشیان هەیە بەتایبەتی ئەوان دەیان سال تەمەنیان بەخشیوە بە خزمەتكردنی كۆمەڵگە، وهەر رۆژێك لە ژیانی ئەو خانەنشینانە بە مێژوی ئێمە دادەندرێت. ولە كۆتایی وتارەكەیدا بەرێزیان ئاماژەی بەشانازی كردنی كرد بە خزمەتكردنی میلەتی خۆمان..

دواتر بەرێز نارین خان سكرتێری یەكێتی ئافرەتان وتەیەكی پێشكەش كرد باسی لە گرینگی ئەم پرۆژەیە كرد و ئامادەیی خۆیانیان دەربری بە پالپشتی كردنی ئەم پرۆژەیەو بە كردنەوەی كتێبخانەو بواری تر.

لە كۆتایی مەراسیمەكە پەرەدە لەسەر تابلۆی بناغەی هۆلی قاوەخانەی ئافرەتان لە لایەن بەرێز دكتۆرە كوردستان موكریانی لادرا.

 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest