دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا و بەلێندەرە بەرێزەکان دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دابین کردنی تەنکەری ئاوی خواردنەوە ،بۆ بەشداری کردن لە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بە سەر گەرەکەکانی شاری هەولێر.
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
ناوی پرۆژە: Water project دابینکردنی تەنکەری ئاوی 25000 لتر
هەرکۆمپانیایەک یان بەلێندەرێک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(6/6/2022 تا 7/6/2022) دەبێت.
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی (7/6/2022) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا یان بەلێندەر بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیا یان بەلێندەری بەشداربوو دەبێت هەر بەلگەنامەیەکی فەرمی هەبێت پێشکەشی بکەن لەگەل تەندەر.