یەکەمین فیستیڤاڵی وەرزشی گۆرەپان و مەیدان بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەر رێكخرا

بە بۆنەی رۆژی جیهانی مندالان دەزگای خێرخوازی بارزانی یەکەمین فیستیڤاڵی وەرزشی گۆرەپان و مەیدان بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەر رێكخست لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر.
دەزگای خێرخوازی بارزانی هەمیشە یاد وبۆنەكان بەرز رادەگرێت و وەكوو رێكخراوێكی نێودەولەتی چالاكیەكانی تایبەت دەكات لە بۆنە جیاوازەكان بۆ دڵخۆش كردن و رێزلێنانی چین و توێژە جیاوازەكان لە ناو كۆمەڵگەی ناوخۆیی و ئاوارە و پەنابەران.
لە رێكەوتی 2/6/2022 و بۆ یەکەمین جار لە سەر ئاستی عێراق لە ھەولێری پایتەخت لە یارگای فەرەنسۆ ھەریری یەکەمین فیستیڤاڵی گۆرەپان و مەیدان بۆ منداڵانی ئاوارەو پەنابەران بەبەشداری سەرجەم کەمپەکانی کوردستان بەرێوەچوو، ومەراسیمێكی تایبەت رێكخرا بە ئامادەبوونی بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی وهەریەك لە بەرێزان رەعد حەمودی سەرۆكی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراقی و دكتۆر تالیب فەیسەل سەرۆكی یەكێتی ناوەندی بۆ یاریەكانی گۆرەپان ومەیدان ودكتۆر وەلید عارەب سەرۆكی یانەی وەرزشی هەولێر ودكتۆر شاكر سمۆ بەرێوەبەری گشتی وەرزشی، هەروەها نوێنەرانی چەندین كۆمپانیا..
دواتر هەرەیەكە لەم بەرێزانە وتاری تایبەتیان پێشكەش كرد ودواتر چالاكی فیستیڤالەكە دەستی پێكرد هاتنە ژوورەوەی ئاپۆڕای بەشداربووانی سەرجەم منداڵانی ئاوارە و پەنابەر کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن. هەریەکەیان بەناوی کەمپەکانیان بەشداریان کرد لە یەکەمین فیستیڤاڵی وەرزشی گۆرەپان و مەیدان بۆ منداڵان وپێشبركێی تیمەكان دەستی پێكرد، لە كۆتایی فیستیڤالەكە خەلات بەسەر براوەكان دابەش كرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest