دلخۆشكردنی 110 منداڵی ئازیز

دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ قوتابخانەی لیزای بنەرەتی ناحكومی رۆژی جیهانی منداڵان بەرز رادەگرن.
وەكوو نەریتێكی ساڵانە دەزگای خێرخوازی بارزانی لە رۆژی جیهانی منداڵان چەندین مەراسیمی تایبەت رێكدەخات بۆ دڵخۆشكردنی منداڵانی ئازیز و مندالانی ئاوارەو پەنابەران لە كەمپەكان.
لەم چوارچێوەیەدا ولە رێكەوتی 1/6/2022 كە دەكاتە رۆژی جیهانی مندالان، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھاوبەشی لەگەڵ قوتابخانەی لیزای بنەرەتی ناحكومی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بەسەر ١١٠ منداڵی ئازیز دابەشكرد.
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە چەندین سێكتەرەوە گرینگی دەدات بە منداڵان و هەوڵی دابینكردنی پێداویستیەكانیان دەدات، بە پێی سێكتەرەكانی كاركردن، وەكوو سێكتەری پەروەردە و سەرپەرشتیكردنی منداڵانی ئازیزان، هەروەها لە بۆنە جیاوازەكان مەراسیمی تایبەت رێكدەخات بۆ دڵخۆشكردنی مندالان، ولە پشوی هاوینە چەندین خولی فێربوون دەكاتەوە، ئەم بوارانەی هاوكاری منداڵانی ئازیز و مندالانی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران دەگرێتەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest