رێكخستنی ڤیستیڤالێك لە رۆژی جیهانی منداڵان

دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان ڤیستیڤالێكی تایبەت رێكدەخات و دیاری بەسەر منداڵانی ئازیزان (بێباوكان) دابەش دەكات.
رێكەوتی 1/6 كە هاوكاتە لەگەل رۆژی جیهانی مندالان دەیان ڤیستیڤال ومەراسیمی تایبەت ئەنجام دەدرێت، وتیایدا ئەم رۆژە بەرز رادەگیرێت لە پێناو دڵخۆشكردنی منداڵان و بەسەر بردنی ساتێكی خۆش.
بەم بۆنەیەوە دەزگای خێرخوازی بارزانی ساڵانە بە جۆرەها شێوە ئەم رۆژە بەرز رادەگرێت وڤیستیڤالی تایبەت رێكدەخات. هەر لە چوارچێوەی دڵخۆشكردنی منداڵان ، ئۆفیسی سلێمانی سەر بە دەزگای خێرخوازی بارزانی، ڤستیڤاڵێك بۆ ١٠٠ منداڵی ئازیز ڕێك خست لە شاری سلێمانی.
لەم ڤیستیفالە چەندین چالاكی جۆراوجۆری ئەنجامدرا وەكوو: دابەشكردنی دیا ری جۆراوجۆر وپێشكەشكردنی رێنمایی تەندروستی وئەنجامدانی پشكنینی ددان ودواتر خواردنی جۆراو جۆریان پێشكەش كرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest