دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشداری پێشانگای زانكۆی كوردستان – هەولێر دەكات بۆ رەخساندنی هەلی كار و دەرفەتی مشەق پێكردن و زیادكردنی تواناكان.
لەچوارچێوەی پەیوەندی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە رێكخراو و دامەزراوە حكومی و ناوەندەكانی خوێندن، ساڵانە بەشداری چوندین كۆر و كۆربەند و پێشانگای جۆراوجۆر دەكات، مەبەست لەم بەشداریكردنە ناساندنی دەزگای خێرخوزای بارزانی یە بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و دروستكردنی پەیوەندی پتەوە لەگەڵ پێگە جیاوازەكان.
لەرێكەوتی (29/5/2022) دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشداری كرد لە پێشانگای زانكۆی كوردستان لە هەولێر، بەمەبەستی ناساندنی دهزگا و نیشاندانی ههلی كار و ئاشناكردنی بەشداربوان بە كاری خۆبهخشی و بوونی مهشقی پیشهیی هاوینه بۆ قوتابیان و دهرچوانی زانكۆی كوردستان-ههولێر.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 30 كۆمپانیا وكەرتی گشتی وكۆمپانیای ئەهلی بەشداریان كرد، وتیایدا ئەوانەی بەدوای كار دەگەرێن سەردانیان كرد ودەرفەتی مەشقپێكدرن و بەرزكردنەوەی تواناكان خرا بەردەستیان.
جێی باسە دەزگای خێرخوازی بارزانی كە ئیدارەی دەیان كەمپی ئاوارە و پەنابەران دەكان، چەندین سەنتەری كۆمەلایەتی و پیشەیی هەیە، ولەناویدا خولی بەهێزكردنی زمان و بەرەو پێشبردنی تواناكان وبەهرەكان دەخاتە روو بۆ چینە جیاوازەكانی ناو كۆمەڵگای ئاوارە وپەنابەران و خەلكی ناوخۆ، وسالانە سەدان كەس سودمەند دەبن و دەرفەتی كاركردن و پەیداكردنی بژێوی ژیانیان بۆ دەرەخسێت.








