یەكێك لە سێكتەر گرینگەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆرە بە خاوەن پێداویستییانی تایبەت، ئەم خزمەتگوزاریانەش چەندین لایەن لە خۆ دەگرێتەوە وەكو: پیشكەشكردنی(ویلچەیر، رەورەوە، کورسی توالێت و چوارپێچکە) هتد..
هەروەها كردنەوەی خولی وشیاركردنەوە و خولی مەشق پێكردنی پیشەیی بۆ فێركردنی پیشەیەك بۆ سود وەرگرتن لە بژێوی ژیانیان. زۆربەی ئەم پرۆژانەش بە هاوكاری لەگەل رێكخراوی LDS ی خێرخوازی ئەمەریكی بەرێوە دەچێت.
لە چوارچێوەی ئەم پرۆژانەش كە تایبەتن بە خاوەن پێداویستیانی تایبەت، لە پێناو باشترکردنی رەوشی ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستیان لە هەرێمی کوردستان، لە رێکەوتی 31/5/2022 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری لەگەڵ رێکخراوی خێرخوازیی LDSی ئەمریکی، بە دابەشكردنی پێداویستی تایبەت بەسەر 43 كەس لە خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەریر.
ئەو پێداویستیانەی كە بەسەریان دابەشكرا بریتی بوو لە (ویلچەیر، رەورەو، چوارپێچکە و کورسی توالێت) هەروەها چەندین رێنمایی تایبەتیان پێشكەش كرا تایبەت بە خۆپارێزی بەرەنگاربونەوەی نەهامەتیەكان.
ویلچەیر بۆ 43 خاوەن پێداویستی تایبەت دابینکرا.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »