لە رێکەوتی25/5/2022 نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەوروپا (ئاوات مستەفا) بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە بوژانەوەی ئابووری جیهانی کرد کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شارەزا و ئابووریناس و توێژەر و رێکخراوە ناحکومییەکانی ئەندام لە ئیکۆسۆک رێکخرابوو.
لەم کۆبونەوەیە چەندین شارەزا و پسپۆر لە بەرزایل، یابان، لوبنان و ئەفەریکا) بە توێژینەوەی جیاواز لەسەر بوژانەوەی ئابووری جیهان دوای کۆرۆنا بەشداربوون.
هەر لەم کۆبونەوەیەدا یەکێک لە پرسیارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە ئاراستەی پەنەلیستەکانی کردبوو
بەشێک لە گفتوگۆی کۆبونەوەکە کە تیایدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوای کرد پلان و سیاسەتی بانکی جیهانی ، رێکخراوی سندوقی نێودەوڵەتی و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ رووبەروبونەوەی هەژاری و گرانی و کەمی خۆراک لەنێو وڵاتانی هەژاردا رونبکرێتەوە و چۆن و لەسەر چ بنەمایەک ئەم وڵاتانە هاوکاری دەکرێن؟
جێی باسە سەرنج و رێنمایەکانی ئەم کۆبونەوەیە بەرز دەکرێنەوە بۆ کۆربەندی ئابووری جیهانی بۆ دیراسەکردنی زیاترو هاوێشتنی هەنگاوی زیاتر
دیارە ئەم دیدارو کۆبونەوانە لە چوارچێوەی گەشاندنەوەی ئابووری جیهان و رووبەروبونەوەی رەوشی ئێستای جیهان رێکدەخرێن بۆ دارشتنی پلانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی بۆ ساڵی 2030.